کوردستان

تەقینەوەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی کوژراو برینداری لێدەکەوێتەوە .




تەقینەوەیەک لە ناحیەی بازیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویداو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو پێنج کەسیتریش برینداربوون .

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە بە کوردستان چواری ڕاگەیاند " تەقینەوەکە بەهۆی بونی مادەی تەقەمەنی بووەلە کارگەیەکی ئاسن لە ناحیەی بازیان ".

ئاشکراشیکرد : بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی ناوچەکە ، مادەی تەقەمەنی لەناو ئەو ئاسنانەدا هەبوە کە توێنراونەتەوە ، ئەمەش بۆتە هۆی تەقینەوەو گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک و  برینداربونی پێنج کەسیتر . 

ڵ .. ع 


13562بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Sep 27 2017 7:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ