کوردستان

په‌یامێكی به‌په‌له‌ له‌ برازاکەی مام جەلال بۆ مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)



ئاراس شێخ جه‌نگى، كادرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ده‌كات:

به‌ڕێز كاك مه‌سعود 
ئه‌مڕۆ دواهه‌مین رۆژى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ریفراندۆمه‌ و چه‌ند سه‌عاتێكى ماوه‌، وه‌كو كوردێك داوا له‌ جه‌نابت ده‌كه‌م به‌ زوترین كات و پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ته‌واو بێت، له‌م كاره‌ى ده‌ستتان پێكردووه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ و داواكارى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌، داواكارى ئه‌و هه‌موو میلله‌تانه‌، داواكارى ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ى داواتان لێده‌كه‌ن ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ رابگرن قبوڵ بكه‌یت. چونكه‌ دیاره‌ كه‌سمان له‌گه‌ڵ نیه‌.

 دیار نیه‌ كه‌ كێ پێى كردویت، به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م كاره‌ جه‌نابتیت، دواتر میله‌ته‌كه‌مان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ، بۆیه‌ با روداوى ساڵى 1975 دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، ئه‌وكات رێگایه‌كتان مابوه‌وه‌ كه‌ شاى ئێران بوو، دیاره‌ شاى ئێرانیشمان نه‌ماوه‌، و هیچ رێگایه‌كمان له‌به‌رده‌م نامێنێت. بۆیه‌ وه‌ك كوردێك داوات لێده‌كه‌م له‌م كاره‌ى كردوته‌ په‌شیمان ببیته‌وه‌ و به‌م هه‌ڵوێسته‌  خزمه‌تێكى گه‌وره‌ به‌ كورد ده‌گه‌یه‌نێت.

 هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم كارێكى ناخۆشه‌ بۆ جه‌نابت، به‌ڵام زۆر جاریش سیاسیه‌كان هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ پێش ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كه‌ رووبدات له‌ هه‌ڵه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ و ده‌توانن خزمه‌تێكى زیاتر به‌ میله‌ته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.

هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داوا له‌ براده‌رانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتىی نیشتیمانىی كوردستان ده‌كه‌م، (هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌ كه‌ ئه‌مڕۆ په‌یامێك ئاراسته‌ى بارزانى بكه‌ن) به‌په‌له‌ ئه‌و په‌یامه‌ ئاراسته‌ى كاك مه‌سعود بكه‌ن و له‌م كاره‌ى كردویانه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تى خۆیان و خزمه‌تى ئه‌و به‌شه‌ى یه‌كێتى كه‌ ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌ له‌ده‌ستمان نه‌چێت.


28772بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Sep 22 2017 5:50PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ