کوردستان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات .. چۆن لەڕووت دێت ؟





بە ناونیشانی " چۆن له‌ ڕووت دێ بێی بۆ پایته‌ختی ڕوشنبیری و كوردایه‌تی " شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی بارزانی دەکات .

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسیویەتی " ئه‌ڵێن كه‌ گوایه‌ سبه‌ینێ هه‌ندێك به‌ته‌مان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ (هاووڵاتیاندا) كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێ داوه،‌ به‌ خه‌ڵكی شار بڵێن كه‌ 
( رێفڕاندۆم پرسێكی نیشتمانی و مه‌ده‌نیانه‌ و ئاسایی و یاسایی و دیموكراسییه‌) و بشڵێن كه‌ (هه‌ق وایه‌ هاونیشتمانیان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی هه‌ست به‌ ئه‌ركه‌ مێژوییه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن !!!! ) ".

دەشڵێت "جاڕێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌پرسم ئێوه‌ كێن كه ئه‌و‌ مافه‌‌تان به‌ خۆتان داوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بێنه‌ سلێمانی و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بفرۆشن ؟ ".

لە خاڵی دووەمی نوسینەکەیدا هێرشی توند دەکاتە سەر بارزانی و ڕایدەگەیەنێ: به‌ چ ڕووێه‌كه‌وه‌ ئه‌تانه‌وێت بێنه‌ سلێمانی تا باسی‌ رێفڕاندۆم و پرسی نیشتمانی و یاسا و دیموكراسی و ئه‌ركی مێژویی و سه‌ربه‌خۆیی فێری شارێك بكه‌ن كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌لف و بێیی كوردایه‌تی بووبێت؟

دەشڵێت " زۆر به‌داخه‌وه‌، بێده‌نگی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سوكایه‌تی پێكردن و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا به‌رامبه‌ری كراوه‌ وه‌ تا ئێستاش هه‌ر ئه‌كرێت‌ وای كردوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یاسا له‌ فه‌رهه‌نگیاندا نه‌بووه‌ و نیه‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌ به‌ خۆیان بده‌ن كه بێنه‌ شاره‌كه‌مان و ‌( ئه‌ركی مێژوویی) و (كوردایه‌تی) مان فێر بكه‌ن !!! ".

ئاماژە بەوەشدەکات " هه‌ق وایه‌ سلێمانی زۆر به‌ ڕوونی به‌و كه‌سانه‌ بڵێت كه‌ خوای گه‌وره‌ هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌هێناوه‌ته‌ دنیاوه‌ كه بتوانێت نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ سلێمانی بفرۆشێت !".  

لەدرێژەی پەیامەکەیدا خاتو شاناز پرسیارێک ئاراستەی ڕایگشتی و دانیشتوانی سلێمانی دەکات و دەڵێت " توو خۆتان و خواتان، ئێوه‌ به‌ ڕه‌وای ئه‌بینن كه‌ ئه‌ندازیارانی ئاشبه‌تاڵ و تاوانی هه‌كاری و ٣١ی ئاب و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال و زینده‌به‌چاڵ كه‌رانی په‌رله‌مان و خه‌نده‌ق لێده‌ران! و مووچه‌ به‌ران و هتد.. سبه‌ینێ  بێن و ده‌رسی كوردایه‌تی به‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بڵێن "؟

لەکۆتایی نوسینەکەیدا کە وەک پەیام ئاراستەی بارزانی کردوە ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسیویەتی " توو، ویژدانتان  تاوان نیه‌ بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی سلێمانی ، ده‌ست بۆ كه‌رامه‌تی ئاواره‌ی كامپه‌كان  ببرێت و به‌رامبه‌ر به‌ ژه‌مێك خۆراك و جووتێك پێڵاوی سوور و كراسێكی گوڵگوڵی چیت و تۆپێكی فتبۆڵ بۆ مناڵه‌كانیان بهێنرێنه‌ سلێمانی "......
 

 



16308بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Sep 19 2017 9:33PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ