راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کوردستان چوار ھۆکاری قەڵەبالغی ویستگەی بەنزینخانەی ئەندەلوس ئاشکرا دەکات


ماوەی  جەند رۆژێکە لە لایەن  جەند کەسێکی جەکدارەوە بێ رەزامەندی   ھیج دەزگایەکی ئەمنی  شاری کەرکوک  سەرپەرشتی   ویستگەی  دابەشکردنی سوتەمەنی  ئەندەلوس دەکەن لە شاری کەرکوک وەک و کارمەندی ئەمنی بەنزیخانەکە خۆیان ناساندووە و تا ئیستا ھیج لایەنێکی ئەمنی  نەی توانیوە لێکۆڵینەوە  لەو ڕووداوە بکات و رێگریان بکات  لە لایەن بەرێوەبەری ویستگەی دابەشکردنی سوتەمەنی  ئەندەلوس  ئاسانکاریان بۆ کراوە کە بە شێوەیەکی  نایاسای بەنزین بە قاجاخ  دەفرۆشنەوە و ئەم دیاردەیەش  بۆتە ھۆی  قەڵەباڵخیەکی زۆر لە ویستگەکە و شۆفێرانی بێزار کردووە,  .

کوردستان جوار پێش بەستو بەزانیاری  تەواو  کە لە لایەن ستافەکەیەوە  دەستی کەوتووە   کە بەرێوەبەری بەنزیخانەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا ھاوکاری و ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو گروپە ئەکات تا بە شێوەیەکی نایاسای بەنزین بەقاجاخ بفرۆشنەوە  بەرێوەبەری بەنزینخانەکە بۆ ئەوەی  خۆی لەم  رووداوە بەدورو بگرێت بە نێدراوی  کوردستان چواری راگەیاندووە : " ھێزە ئەمنیەکان بەھیج شێوەیەک  لێکۆڵینەوە لەم دۆسیە ناکەن و ئەو کەسانە ھەموویان جەکدارن و توانای رێگریان نیە  " بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی کە کوردستان چوار دەستی کەوتوە و لە گەڵ جەند دیمەنێکی کامێرای جاودێری بەنزینخانەکە  کە بەرێوەبەری بەنزینخانەکە بەھەموو شێوەیەک ئاسانکاریان بۆ دەکات ووتەکانی دوورە لە راستەوە  ,

ئەو کەسەی کە سەرۆکایەتی ئەو گروپە ئەکات بەناوی "شێرزادەوەیە "  دانیشتوی گەرەکی رەحیم ئاوای شاری کەرکوکە  ئەو کەسە  بە کارمەندان و شۆفیرانی راگەیاندووە کە پشتیوانی لێدەکرێت لە لایەن " بەرێز عەمید  دارا فەرماندە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان " خۆی بە کارمەندێکی سەربازی لە قەڵەم داوە و  تا ئیستا ھیج کارمەندێک نەی توانیوە  نارەزای خۆی دەربڕێت ,

کوردستان چوار پەیوەندی کرد بە لیوایەکی سەرۆکایەتی ھەرێم  کە ئەو جەکدارە  ناویانی ھێنابوو  بە کوردستان چواریان راگەیاند :" بەھیج شێوەیەک پشتیوانی ئێمەی نیە و  کاری لەو شێوەیەش لە ھیج کەسێک قەبوڵ ناکەین لەم رووداوە دەکۆڵینەوە کوردستان چوار ھەموو بەڵگەکانی ئەو جەکدارەی رەوانەی  ئەو لیوایەی سەرۆکایەتی ھەرێم کردووە بۆ لێکۆڵینەوە , لێواکەی سەرۆکایەتی ھەرێم   رایگەیاندووە دوور یان نزیک  ھیج پێشمەرگەیەکمان  مافی ئەو کارانەی نیە  لە ھیج پێشمەرگەیەکیشمان قەبوڵ ناکەین کە ئەو کارانە ئەنجام بدات ,


لیژنەی ئەمنی  کەرکوک لە ئیستادا  پشت بەستوو بە زانیاریەکانی کوردستان چوار لێکۆڵینەوە لەو دۆسیە ئەکات فەرماندەیەک لە لیژنەی ئەمنی شاری کەرکوک  دڵنیای داوەتە کوردستان چوار  کە ئەو دیاردەیە  لێکۆڵینەوەی وردی لێدەکرێت و لە ئەگەری سەلماندنی راستی بەڵگەکان  بەتوندترین شێوەیە  روبەڕووی یاسایان ئەکەینەوە ,

ئومید شوانی تایبەت بە کوردستان چوار  


1465بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Sep 19 2017 7:52PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ