کوردستان

بەهرۆز گه‌ڵاڵی: خۆمان ریفراندۆم دوابخه‌ین باشتره‌ له‌وه‌ی به‌هێز پێمان دوابخه‌ن



رۆژی 22ی ئه‌یلول واتا سێ رۆژ پێش ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ریفراندۆم دانراوه‌، ئه‌منی قه‌ومی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم كۆده‌بنه‌وه‌و له‌وێوه‌ ته‌وسییه‌ ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا ئه‌گه‌ر هه‌رێم ریفراندۆم دوانه‌خات توركیا به‌هێزی عه‌سكه‌ری دێته‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جۆره‌ هه‌نگاوێكی سیاسی و ئابوری ده‌گرنه‌به‌ر.

له‌باره‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی رۆژی 22ی ئه‌یلول، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی رایگه‌یاندووه‌: سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیاو ئێران و عیراق جددین و ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرن كوردستان ده‌كه‌نه‌ گۆمی خوێن.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی وه‌ك كادرێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روویكرده‌ سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆی و پێیان ده‌ڵێت: ده‌بێت بزانن ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانمان هه‌مووی له‌ده‌ست ده‌ڕوات به‌ كه‌ركوكی قودسی كوردستانیشه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی داوای كردووه‌ كه‌ ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا به‌هه‌ند وه‌ربگرن و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ جدییه‌.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی په‌یامی وڵاته‌ زلهێزه‌كانی بۆ دواخستنی ریفراندۆمی به‌ جددی زانیوه‌و رووی له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كردو پێیان ده‌ڵێت: له‌ په‌یامی دۆسته‌كانمان بگه‌ن و ریفراندۆم دوابخه‌ن و واز له‌ موزایه‌داتی سیاسی بهێنن به‌ناوی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه‌.

گه‌ڵاڵی ده‌شڵێت: هه‌موومان ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت دروستكردن به‌ ئه‌قڵ و مه‌نتیق و هێز دروستده‌كرێت نه‌ك به‌ موزایه‌ده‌و عینادی، هه‌روه‌ها بڕوام وایه‌ له‌ چركه‌كانی دوایشدا بێت ریفراندۆم دواده‌خرێت و ئه‌نجام نادرێت، جا باشتره‌ خۆمان دوایبخه‌ین نه‌ك به‌قوه‌تی هێز پێمان دوابخه‌ن.


21622بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Sep 18 2017 3:40PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ