راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کوردستان چوار ھۆکاری دڵخۆشی ئاڵا تاڵەبانی بە درورخستنەوەی نەجمەدین کەریم ئاشکرا دەکات



لە دوای بریاری دوورخستنەوەی ’ نەجمەدین کەریم ‘ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە کە بریارەکە لە لایەن نوسینگەی عەبادیەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرابوو کە یەکەم بەرپرسی کوردیش کە دڵخۆشی خۆی بەو ھەواڵە راگەیاند دۆستە نزیکەکەی مالیکی بووە کە ئالا تاڵەبانی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە  عێراق بوو .

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە:" لە ئیستادا ’’ئاڵا تاڵەبانی ‘‘پشتیوانی لایەنە شیعەکانی وەرگرتووە کە لە شوێنی نەجمەدین کەریم ببیتە پارێزگاری شاری کەرکوک" و لە ئیستادا لایەنی شیعەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئاڵا تاڵەبانی بەکاردەھێنن وەیەکەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی کورد بوو  کە دەنگی دا کە ھێزەکانی حشد شعبی بکرێتە ھێزێکی یاسای کە لە لایەن مالیکەوە ئەو داوایەی ئاراستە کرابووە ,

وە بە پێی ئەو زانیاریانەی کوردستان چوار دەستی کەوتووە ئاڵا تاڵەبانی دەیەوێت لە رێگای مالکی و شیعەوە "یەکێتی رازی بکات " کە نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە خۆی ببیتە پارێزگاری شاری کەرکوک بە پشتیوانی لایەنە شیعەکان, لە ئیستا دا ئالا تاڵەبانی وەک و ھاوکاریەک بۆ بریاری شیعەکان دەیەوێت پرسی دەرکردنی نەجمەدین کەریم لەسەر پرسی ریفراندۆم و ئاڵای کوردستان دوور بخاتەوە پرسەکە بکاتە پرسێکی گەندەڵی ئیداری شاری کەرکوک .

بیستون شوانی / تایبەت بە کوردستان چوار 


4797بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Sep 15 2017 7:44PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ