راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کوردستان چوار پەیوەندیەکانی نێوان نەجمەدین کەریم و لاھور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات بزانە گەیشتوتە ج ئاستێک



لە دوای بەڵاوبونەوەی   جەند ھەواڵێک لە لایەن ھەندێک  ,میدیای کوردیەوە ,کە پەیوەندیەکانی نێوان  ’نەجمەدین کەریم و لاھور شێخ جەنگی  ‘  ئاڵۆزی  تێکەوتووە   کوردستان چوار  بۆ راستی دروستی ھەواڵەکە پەیوەندی کرد بە سەرجاوەیەکی نزیک لە نەجمەدین کەریمەوە  ئەو ھەواڵانەی بە ھیرشی میدیای بۆ سەر  نەجمەدین کەریم و لاھور شێخ جەنگی ناوبرد ,

سەرجاوەیەک  نزیک لە ’ نەجمەدین کەریم ‘ پارێزگاری شاری کەرکوک بە کوردستان چواری راگەیاند :" بەھیج شێوەیەک پەیوەندیەکانی لاھوری  شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم   لەگەڵ نەجمەدین کەریم ئاڵۆزی تێک نەکەوتووە " لە لایەن جەند کەسایەتێک و لایەنێکی دیاری کراو بۆ  ئاڵوزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان   نەجمەدین کەریم و لاھور شێخ جەنگی  ھەواڵی ناراستیان بەڵاوکردوتەوە ,

 وە سەرجاوەکەی نزیک لە نەجمەدین کەریم رایگەیاند :" ھەموو کات شێخ لاھور و کورانی دەزگای دژەتیرۆر کەسی نزیکی و خۆشەویستی نەجمەدین کەریم بوونە  لەکاتی ھەر رووداوێکی نەخوازراو  لە شاری کەرکوک ئامادە بوونە,  بۆ ئارامی شاری کەرکوک ھەمووکات  بەدەنگی داواکاریەکانی پارێزگاری کەرکوکەوە ھاتوونە و بەردەوام ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان  ئیدارەی شاری کەرکوک  ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم ھەبووە بۆ پاراستنی  رەوشی ئەمنی شاری کەرکوک و پاراستنی  سەرو ماڵی ھاوڵاتیان  بە بێ جیاوازی   وە دەزگای دژەتیرۆر  شانبەشانی  پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس لە کەرکوک جەندین قوربانی بەخشیوە  بۆ پاراستنی  کەرکوک و کوردستان’ 

وە لە کۆتایش   ئەو سەرجاوەیە رایگەیاند :"  داوا لەسەرجەم دانیشتوانی کوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکوک دەکەین  بەھیج جۆرێک  گوێ بەم ھەواڵەناراستانەی بەشێک لە میدیاکان نەگرن  جونکە تەنیا مەرامیان بۆ تێکدانی رێبازی مام جەلال و یەکێتیەکەی  مامە..


تازەترین وێنەی  نەجمەدین کەریم و لاھور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم 

ئومێد شوانی / تایبەت بە کوردستان چوار 



27357بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Sep 11 2017 1:32PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ