راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کوردستان چوار راستی ئەو وێنەی شێواندراوەی نەجمەدین کەریم بەڵاودەکاتەوە



لە  دوای بەڵاوبونەوەی وێنەی ’’دکتۆر نەجمەدین کەریم  پارێزگاری شاری کەرکوک  و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ‘‘ کە ئاڵای "پارتی دیمکراتی کوردستانی"بەرزکردۆتەوە  کە لە لایەن بەشێک لە "میدیاکانی پارتی و یەکێتی "بەڵاوکراوەتەوە  ’’نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم  ‘‘ شێواندنی راستی وێنەکە بۆ کوردستان چوار پێشت راست دەکاتەوە, 

نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم بە کوردستان چواری راگەیاند  :" ئەو وێنەی نەجمەدین کەریم لە لایەن بەشێک لە میدیاکانەوە  بەڵاوکراوەتەوە و راستی وێنەکە شێواندراوە  راستی وێنەکە" لە دوای  دەستگیرکردنی  ’’عبداللە ئوجەلال‘‘" رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان " لە لایەن ’’دەزگا ھەواڵگریەکانی تورکیاوە ‘‘ بە سەرپەرشتی   ’’نەجمەدین کەریم ‘‘ لە "واشتۆن لە ئەمریکا " خۆپیشاندانێک سازکرا کە "رێخراوی KRC   سەرپەرشتی دەکرد" کە ئەو کات سەرۆکی ئەو رێخراوە ’’نەجمەدین کەریم ‘‘بوو کە زیاتر لە" ٢ ھەزار "کوردی دانیشتوی ئەمریکا بەشداری لەو خۆپیشاندانەیان کرد کە ھەردوو  حزبی ھەرێم "یەکێتی و پارتی " لە خۆپیشاندانەکە ھیج نوێنەرێکیان نەبووە بەھۆی  تێکنەجوونی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا ,

وە نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم  شێواندنی ئەو وێنانە بۆ لێدانی کەسایەتی نەجمەدین کەریمە لە لایەن بەشێک لە میدیا کوردیەکانەوە بەڵاوکراوەتەوە کە بۆ مەرامی سیاسەتەکانی خۆیان بەکاری دەھێنن .


13930بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Sep 8 2017 10:01PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ