جیهان

بەریتانیا سیستمی ھاتووچۆی ئازاد لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا رادەگرێت



بەپێی بەڵگەنامەیەکی نھێنی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کە دزەی پێکراوە و لە رۆژنامەی "گاردیان "ی بەریتانیدا بڵاو کراوەتەوە ، بەریتانیا دوای دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا ھاتۆچۆی ئازاد لە ناو یەکێتی ئەوروپا وە بۆ بەریتانیا رادەگرێت ، بەپێی ئەو دۆکیۆمێنتە بەریتانیا لە دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا رێگە بەو کرێکارانەی یەکێتی ئەوروپا نادات کە وەک پێویست کارامە نین کە بێنە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە .

دۆکیۆمێنتەکە دەبێتە کارنامەی کۆچی بەریتانیا لە دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا لەلایەن کابینەکەی "تێریزا مەی " سەرۆک وەزیرەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە .

مایکل فالون وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند  وڵاتەکەی دەرگا بە رووی کۆچبەران و کرێکارانی یەکێتی ئەوروپادا داناخات بەڵام دەیەوێت ئەو کەسانەی کە توانا و لێھاتویەکی باشیان  ھەیە بۆ کارکردن بێنە ناو بەریتانیاوە .

وەزیری بەرگری بەریتانیا رەتی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا رێگری بکات لە ھاتنی کرێکاران بۆ بەریتانیا وتیشی ئەو کرێکارانەی کە کارامەن رێگەیان پێ دەدرێت بێنە ناو بەریتانیاوە و وتیشی لەندەن ھەوڵی رێکخستنەوەی سنورەکانی دەدات لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا .

عایشە ھەزاریکا کە پێشتر راوێژکاری تایبەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بووە پێی وایە کە سنوردارکردنی ھاتنی کۆچبەران و کرێکاران بۆ بەریتانیا کاریگەری لەسەر ئابووری بەریتانیا دەبێت بە تایبەت لەو کەرتانەی کار کە پێویستیان بە کرێکاری کارامە و لێھاتوو نییە .
عایشە ھەزاریکا کە پێشتر راوێژکاری تایبەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ]دەڵێت" تا ئێستا چەند خولێکی دانوستانەکانی کشانەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەرێوەچووە چاوەروانیش دەکرێت کشانەوەی  تەواوەتی بەریتانیا لە یەکێتییەکە کاریگەری لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە ھەبێت .



455بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Sep 8 2017 4:22PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ