جیهان

بەھۆی ناردنەوەی پەنابەرانەوە حاکمی نیویۆرک سکاڵا لەسەر ترامپ تۆمار دەکات



حاکمی ویلایەتی نیویۆرک بەڵێن دەدات ئەگەر ترامپ لە بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرە گەنجەکان پاشگەز نەبێتەوە رووبەڕووی دادگای دەکاتەوە. 

ئەندرۆ کۆمۆ حاکمی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دادی ویلایەتەکەی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیاری ناردنەوەی ٨٠٠ ھەزار گەنجە پەنابەرەکە پاشگەز نەبێتەوە ئەوا لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکەنەوە. 

حاکمی ویلایەتی نیویۆرک وتیشی ئەو بڕیارەی ترامپ خەونی سەدان ھەزار گەنج لەباردەبات، بەوەی زۆرینەی ئەو گەنجانە تا ئێستا جگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھیچ وڵاتێکی تریان نەبینیوە ئەمەش داھاتوو و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. 

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبۆوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی زیاتر لە (٨٠٠) ھەزار گەنج دەرکردووە کە لەھاووڵاتییانی زۆربەی وڵاتانی جیھان پێکھاتوون بەتایبەتیش ھاووڵاتییانی ئاسیاو ئەمریکای باشور.


413بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Sep 5 2017 9:08PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ