جیهان

یەکێتی ئەوروپا لەبارەی موسوڵمانانی بۆرما دێتە دەنگ ... کاردانەوەیان چی دەبێت ؟




لەبارەی موسوڵمانانی بۆرما ، یەکێتی ئەوروپا دێتە دەنگ و یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە لێقەوماوان دەکات .

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند : دۆخی موسوڵمانانی بۆرما بەجدی وەردەگرین و یارمەتی مرۆییان پێشکەش دەکەین .

کاتێرین رەی وتەبێژی یەکێتیەکە ڕاشیگەیاند : لەگەڵ حکومەتی بەنگلادیش لە پەیوەندیدان بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ موسوڵمانانی بۆرما بەڵام دەبێت دڵنیابین لەوەی کە یارمەتیەکە بەدەستیان دەگات .


بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢٣ هەزار موسڵمان ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریشیان کوژراون و سوتێنراون .

هـ ،، م 


887بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Sep 5 2017 5:52PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ