جیهان

ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌شتكردن بۆ كۆریای باكور په‌له‌ده‌كه‌ن



له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌وه‌ هاووڵاتیانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چیتر ناتوانن گه‌شت بۆ كۆریای باكور ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌به‌ربوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی چیتر رێگه‌ ناده‌ن له‌ 1ی ئه‌یلولی 2017وه‌ به‌ره‌و كۆریای باكور گه‌شت بكه‌ن.

هاووڵاتیانی ئه‌مریكاش ئه‌وانه‌ی خوازیار بوون كۆریای باكور ببینن، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ په‌له‌ده‌كه‌ن له‌ گه‌شتكه‌یان به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌و له‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكی به‌ره‌و كۆریای باكور گه‌شتیان كردووه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی و ئه‌وروپاوه‌ به‌ره‌و كۆریای باكور گه‌شت ده‌كه‌ن به‌ (پێنج) هه‌زار گه‌شتیار داده‌نرێت و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌مریكی تێدایه‌.


322بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 28 2017 6:55PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ