جیهان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا: تا ئه‌ردۆغان حوكم بكات توركیا نابێته‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، تورکیا ھەرگیز نابێت بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا تاوەکو ئەردۆغان حوکمی بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵد کە یەکێکە لە رۆژنامە گەورەکانی ئەڵمانیا ، زیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دانوستانەکانی تایبەت بە ئەندامبون لە یەکێتی ئەوروپا بەجدی نەگرتوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: ئەوە ئێمە نین کە ئەوانمان ناوێت، بەڵکو ئەوە حکومەتی تورکیا و ئەردۆغانن کە لە ھەمو ئەو بابەتانە دوردەکەونەوە کە ئەوروپا بەرگرییان لێدەکات.

ئەڵمانیا و تورکیا کە ھەردوکیان ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ-ن جارێکی تر پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزی تێکەوت، ئەمە دوای ئەوە ھات ئەردۆغان داوای لە رەوەندی تورکیا کرد لە ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا دەنگ بە سێ پارتە سەرەکییەکە نەدەن و وەکو دوژمنی تورکیا ناوی بردن.


483بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Aug 25 2017 12:39PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ