راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کوردستان چوار پیلانەکانی داعش لە سنوری حەویجە و دەوروبەری ئاشکرا دەکات



داعش لە سنوری کەرکوک  گۆرانگاری لە شێوازی  شەرکردن و ھێزەکانی دەکات لەو سنورە تا بتوانێت ھێزەکانی رێک بخاتەوە ھیرشەکانی بۆ سەر سەنگەرەکاین پێشمەرگە دەستپێبکاتەوە بە پێی ئەو بەڵگە نامەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  داعش بە شێوەیەکی  جیاواز ھێزەکانی بەسەر دوو بەشی جیادا دابەشکردووە 

بە پێی ئەو بەڵگەیە  داعش  ھەموو ھێزەکانی لە ناوجەی ویلایەتی کەرکوک  دابەش کردووە بەسەر دوو فرقەدا   فرقەکانیش   پێکاھاتووە لە :

١- فرقەی یەکەم بەناوی نھاوەند  کە لە دوو لیوا پێکھاتووە  ھەر لیوایەک لە سێ کەتیە پێکھاتووە ھەر کەتیبەیەک لە ( ٣٠ تا ٤٠ ) جەکدار دەبێت وە سەرکردەی فرقەی یەکەم ناوی (عبدالمتلب الجبوری) نازناوی شاکرە یان ابو شھد  ئەم فرقەیە لە ناوجەکانی ساحل الایسر و شەلاگات و ناحیەی زاب و حلوات و قراج دەبێت ژمارەی جەکدارەکانی ئەم فرقەیە لە (٦٥٠تا ٧٠٠) جەدار دەبیت 
٢-فرقەی دووەم بەناوی ( قادسیە ) و سەرکردەی ئەم فرقەیە (ابو احمد عزیم ) خەڵکی ناوجەی دیالەیە  ئەم فرقەیە لە جوار لیوا پێک ھاتووە 
لیواکانی فرقەی دووەم بریتین لە :
١-لیوای یەکەم بەناوی (انس ابن نزر ) فەرماندەی لیواکەش بەناوی ابو عبیدە الشمایە ژمایەی لیواکە ٢٠٠ جەکدارە 
٢- لیوای دووەم بەناوی (عسمان ابن عفان)ە فەرماندەی لیواکەش بەناوی ابو مغربە  ھەڵگری رەگەزنامەی مەغریبیە لێپسراوی ناوجەکانی (مکتب خالید و مجمع سدام و رشاد و البشیریە و دکشمان )ە  کۆی گشتی جەکدارەکانی ئەم لیوایە پێک لە ١٨٠ جەکدار 
٣- لیوای سێیەم  ناوی لیوای دیالەیە  ئەو شوێنانەی  کە ئەم لێوایە سەرپەرشتی دەکات پێک دێت لە ناوجەکانی (زرگە و داقوق و حقول علاس )ە  کۆی گشتی  جەکدارەکانی لیوای سێیەم پێکدێت لە (٢٠٠تا ٢٥٠) جەکدار  زۆری جەکدارەکان خەڵکی ناوجەی دیالەن
٤- لیوای جوارەم لێپسراون لە  ناوجەی علاس تا ناوجەی فتحە ژمارەی جەکدارەکانی لیوای  چوارەم پێک دێت لە ( ٤٠٠) جەکدار  زۆری جەکدارەکانی ئەم لیوایە    کەسانی کوردی ئیرانن کە لە رووی توانای شەرکردنەوە ئەم لیوایە بە بەھێز ترینی ئەو لیوا دەدەنرێت 

ھەر بە پێی زانیاریەکاین کوردستان چوار داعش دەیەوێت  لە رێگای سنورەکانی کەرکوکەوە ئەو شکستەی  بەسەریدا ھاتووە  قەرەبووی بکاتەوە  دەست بە ھیرشەکانی بکاتەوە لە سنوری شاری کەرکوک   لە ئیستا  لە حەویجە و زنجیرەجیاکانی حەمرین داعش زۆری جەکدارەکانی لەو شوێنانە جێگیر کردووە   ماوە ماوە ھیرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە تایبەتی لە  محوەری داقوق  و دووز خورماتوو  تا بۆ ھەموو لایەکی روونبکاتەوە کە ھیشتا توانانی ھیرش کردنیان ماوە ,

بە پێی ئەو نوسراوەی  ھەواڵگریە بێت  ئەم ھیرشانەی دوای شاری کەرکوک  کە لە ناوجەی  داقوق و دووبز رووی دا لە لایەن جەکدارە کورەکانی ناو داعش ئەنجام دراوە  کە لە ئیستادا  ئەو سنورانەی کە داعش لەگەڵ پێشمەرگە ھەیەتی  بۆ جالاکیەکانی خۆی جەکدارە کوردەکانی بەکاردەھێنن ,


1895بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Aug 20 2017 4:37PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ