جیهان

مێركل بۆ ئه‌ردۆگان: رێگه‌ له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك ده‌گرین


سایتی "شپیگل ئۆنلاین"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە لەچوارچێوەی ھەڵمەی ھەڵبژاردنەکان و لەمیانەی لێدوانێکیدا لەبەردەم دەنگدەرانی حزبەکەیی و ھاوڵاتیایانیدا لەشاری"ھارفۆرد"ی ئەڵمانیا ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئیدانەی ئەو لێدوانانەی ئەردۆگانی کردو بەدەستێوەردان لەھەڵبژاردن و کاروباری ناوخۆی ئەڵمانیا وەسفیکرد، راشیگەیاند: تێکڕای ھاوڵاتیانی ئەڵمان بەئەڵمانە تورکەکانیشەوە مافی دەەنگدانیان ھەیەو وتیشی ئێمە لەدژی ھەر دەست تێوەردانێکین.

ئەردۆگان ڕۆژی ھەینی ڕابردو لەلێدوانیکدا داوای لەھاوڵاتیانی تورکی دانیشتوی ئەڵمانیاکرد وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ ی ئیلولی داھاتودا دەنگ نەدەن بەحزبەکەی مێرکل و سۆسیال دیموکرات و سەوزەکان.

لێدوانەی ئەردۆگان کاردانەوەی توندی ئەلمَانیای لێکەوتەوەو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بەتوندی وەلامی دایەوەو ئەوەشی بەدەستێوەردان لەھەڵبژاردنەکان و سەروەری یاسا بەیاریەکی شەرەنگێزانە وەسفکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی وت بەچاوپۆشین لەوەی چ پاسپۆرێکمان پێیەو بەڕەگەز خەڵکی کوێین ئێمە ھەموومان ھاوڵاتی وڵاتێکی ئازادین.


493بینین‌‌‌
12 مانگ پێشتر - Aug 19 2017 8:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ