جیهان

ئیسپانیا.. دوو هێرشی تیرۆرستی كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌


لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا پاسێک خۆی بە دەیان ھاووڵاتیدا کێشاو بەو ھۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧-٨-٢٠١٧، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی ناوخۆیی بارشەلۆنەی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کە پاسێک لە ناوەندی شاری بەرشەلۆنەدا خۆی کێشاوە بە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییاندا.

راشیگەیاندوە، تا ئێستا چەند بریندارێک لەو رووداوەدا ھەن و داواش لە ھاووڵاتیان دەکەن خۆیان بەدووربگرن لە رۆیشتن بۆ ناوچەی رووداوەکە.

وتیشی: شۆفێری پاسەکە لە دوای رووداوەکە دابەزیووەو بەپێ ھەڵھاتووەو ناوچەکەی جێھێشتووە.

ھەمان کات دوو چەکدار چونەتە نێو چێشتخانەیەک لە شاری باشەلۆنەو دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵک کردوە، ھێرشەکەش کوژراو و برینداری لێکەتووەتەوە، بەھۆی ئەو دوو ھێرشەوە ٢ کەس کوژراون و ١١ی تریش برینداربوون.

پۆلیسی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشداوە، کە پێدەچێت ھێرشەکە تیرۆرستی بێت.


372بینین‌‌‌
12 مانگ پێشتر - Aug 17 2017 8:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ