جیهان

ئەمریکا: ڕیفراندۆمی هەرێم عێراق زیاتر ناسەقامگیر دەکات


دوێنێ لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ھێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئێمە نیگەرانی جدیمان لەبارەی ڕیفراندۆمی ھەرێمەوە دەربڕیوە، تەنانەت ئەگەر بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییش نەبێت."

ئەوەشی وتووە، دەزانن کە ھەرێمی کوردستان بە چیدا دەڕوات و ئامانجی چییە، بەڵام نابێت چاو لەسەر پرسە گرنگەکە لابەرن کە ئەویش شەڕی دژی داعشە.

ڕاشیگەیاند "ئەوەی کە ئێمە پێمان خۆشە بیبینین عێراقێکی سەقامگیر و ئاسایش و یەکگرتووە."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ھەولێر و بەغدا دابنیشن و پێکەوە گفتوگۆ بکەن، ئەوا کارێکی باش دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولدا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامبدات و تا ئێستاش جگە لە (ئیسرائیل) ھیچ ووڵاتێک پاڵپشتی خۆیی بۆی ڕانەگەیاندووە.


561بینین‌‌‌
12 مانگ پێشتر - Aug 16 2017 11:19AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ