جیهان

كوڕه‌ شه‌هیدێك له‌پێناو كارێكی مرۆیی گیانیله‌ده‌ستدا





كوڕی شه‌هید عوسمان پێنجوێنی له‌ كارێكی مرۆییدا گیانیله‌ده‌ستدا

رووداوی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ به‌ومشێوه‌یه‌ بووه‌:

دواى ئه‌وه‌ی باوكی شه‌هید ده‌بێت له‌ پێناو ئارامی و پاراستنی خاكی كوردستان، سه‌نگه‌ر كوڕی شه‌هید عوسمان پێنجوێنی كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵانه‌و سه‌فه‌ری یه‌كجاری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌، نیشته‌جێی وڵاتی نه‌مسا ده‌بێت و غه‌می بێباوكی وای لێده‌كات كارێك بدۆزێته‌وه‌ تا جیتر بیری لای باوك و دایكی نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كارێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌ جێگایه‌كی وه‌كو شاری یاری و یارییه‌ قورسه‌كانی وه‌ك جه‌رخوفه‌له‌ك و یارییه‌ ترسناكه‌كان له‌ شاری ڤیه‌نا، سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر یاریه‌ك ده‌بێت تا خه‌ڵك بكاته‌ ژووره‌وه‌. دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی یاریه‌كه‌و له‌ گیرفانی یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ناو یاریه‌كه‌ ده‌بێت مۆبایلێك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، سه‌نگه‌ر به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و هێنانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ بۆ ژێر یارییه‌كه‌، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسنه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی كه‌ چه‌ند كه‌سێكی تێدایه‌و به‌مه‌به‌ستی دڵخۆشی سه‌ركه‌وتوون، به‌ر سه‌ری سه‌نگه‌ر ده‌كه‌وێت و مێشكی ده‌پژێنێت و بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌ ژیان ده‌كات. به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانی نه‌مسا باس و خواستیان ئه‌م كاره‌ساته‌ نه‌خوازراوه‌یه‌.

ئاكام عه‌زیز هاوڕێی نزیكی سه‌نگه‌ر به‌دڵی پڕه‌وه‌ به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆچی سه‌نگه‌ر زوو بوو، چونكه‌ گه‌نجێكی تازه‌پێگه‌یشتوو بوو و دڵی به‌ دونیا خۆشبوو، رۆحی شادو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبێت.


573بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Aug 10 2017 3:43PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ