کوردستان

ڕەنگی تاکسییەکان دەگۆڕێت.. بزانە ڕەنگی تاکسی شارەکەت چ ڕەنگێک دەبێت




پرۆژەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەبارەت بە رێکخستنی رەنگی تاکسییەکانی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕەنگی تەکسییەکان دەگۆڕێت.



لەو پڕۆژەیەی وەزارەتی گواستنەوەدا تاکسی ھەر شارێک بە پشتێنەیەک، کە رەنگەکانیان جیاوازە دادەپۆشرێت و بە گوێرەی بڕیارەکە تاکسییەکانی ھەولێر ڕەنگیان سوور بێت، تاکسییەکانی سلێمانی رەنگیان شین و دھۆکیش ڕەنگیان ڕەش دەبێ.

ئەمە جگەلەوەی لۆگۆ و ئارمی نوێش دەدرێت لە تاکسییەکان کە ئەمەش بۆ زیاتر رێکخستنی تاکسی ناوەوەو دەرەوەی شارەکان دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی خەرجی رەنگکردن و لۆگۆو ئاڕمەکان دەکەوێتە ئەستۆی شۆفێرانی تاکسی خۆیان، بەڵام تائێستا نرخەکان دیاری نەکراون.

بە پێی ئامارەکانیش ھەولێر زۆرترین تاکسی تێدایەـ کە ژمارەیان دەگاتە ٣٥ ھەزار تاکسی و سلێمانی نزیکەی ٣٠ ھەزار و دھۆکیش زیاتر ١٧ ھەزار تاکسییان تێدایە


7278بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 4:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ