ئابوری

نھێنی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا.. بزانە دوو موچە دەدرێت




میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، تورکیا دەستی بەسەر پارەی نەوتی ھەرێمدا گرتوە و بەو ھۆیەوە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دواکەوتوە.

بە گوێرەی ھەواڵێکی میدیاکانی گۆڕان ماوەی (٢٠) رۆژ زیاترە تورکیا لە ھاڵک بانک رێگەی لە راکێشانی پارەی نەوت گرتوە بەھۆی ئەو نیگیەرانییانەی کە لەماوەی رابردودا تورکیا ھەیبوە بۆ ئەم مەبەستەش بانگھێشتی نێچیرڤان بارزانی کردوە بۆ تورکیا و بڕیارە لەم رۆژنەدا دور لە چاوی میدیاکان بارزانی بچێتە ئەنکەرە لەگەڵ ئەردۆغان ‌و بیناڵی یەڵدرم و سەرۆکی دەزگای میت کۆبێتەوە.

ئەو میدیایانە بڵاویانکردووەتەوە ئامانجەکەی تورکیا لە بانگھێشتکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەیە ئەنکەرە رێککەوتنێکی ئەمنی بەسەر ھەرێمدا بسەپێنێت، کە بەپێی زانیاریەکان نیگەرانی دوەم لە ھەرێم ئەم پرسی ریفراندۆمەیە کە پێشتر ئەردۆغان بەڵینی لە بارزانی وەرگرتوە کە ئەو ریفراندۆمە نابێت بکرێت ئێستاش کە پارتی سورە لەسەری ئەمە ئەنکەرەی نیگەران کردوە بەتایبەت دەنگۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکوک ‌و ناوچە دابڕێنراوەکان.

ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە بارزانی زۆر نیگەران بوە کە لەدەستپێکی کەمپەنیی ریفراندۆمدا روبەڕوی ئەو شکستە بوەتەوە بەھۆی ئەوەوە تائێستا نێچیرڤان بارزانی وەڵامێکی رونی لە مامی وەرنەگرتوە.

ھەروە باس لەوە دەکات پارتی ئامانجێکی ھەیە کە یاری بەکات بکات بۆ دابەشکردنی موچە لەم سەروبەندەدا بۆیە لەگەڵ نزیکبونەوە لە وادەی ریفراندۆم لانیکەم بتوانێت دو موچە یان زیاتر دابەشبکات چونکە لە ماوەی رابردودا ھەندێک لە راوێژکارەکانی سەرۆکی حکومەت پێشنیاری ئەوەیان بۆ کردبوە وەک مژدەیە بۆ ریفراندۆم ‌و سەربەخۆیی گۆڕانکاریی لە سیستمی موچەدا بکرێت و لە مانگی ئابەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام دواتر ئەم پێشنیارە دیراسەکراوە زانیویانە لە مانگەکانی ئایندە دەبێت بە کێشە و ناتوانن جێبەجێی بکەن و لێی پاشگەزبونەتەوە و بیرلەوەدەکەنەوە کە لەماوەیەکی کەمدا دوو موچە دابەشبکەن وەک جوڵاندنی ھەستی خەڵک بۆ پرسی ریفراندۆم .

ھاوکات وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی (١٠)ی ئەم مانگە بەنیاز بوە لە داھاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار بکات، بەڵام لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، فەرمانیان پێکراوە تا کێشەی ھەرێم و تورکیا چارەسەر دەبێت موچە لە داھاتی ناوخۆ نەدەن، پاشان بارزانی رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی موچەی تەنھا وەزارەتی پێشمەرگە لە داھاتی ناوخۆ دەربڕیوە.


11684بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 4:35PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ