کوردستان

نازم دەباغ: ھەر كوردێك لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبێت به خائینی داده‌نێم


دوای ئەوەی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، لێدوانێکی نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە تاران بڵاوکردەوە و لە زاری ئەو نووسیبووی" ریفراندۆم بۆ فشارخستنەسەر بەغدایە"، نازم دەباغ لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ، ئەو قسەیەم نەکردووە و قسەکانم بە پێچەوانە وەرگێڕدراوە، ھەر کوردێک لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبێت بە خائینی دادەنێم".

لە روونکردنەوەکەی نازم دەباغ ھاتووە: "بەداخەوە وەرگێڕەکە بە پێچەوانەی راستییەکان قسەکانی منی وەرگێڕاوە لەوەی کە ریفراندۆم پرۆسەیەکی تاکتیکییە و من لێرەدا دووبارەی دەکەمە و لە چاوپێکەوتنەکەشدا ھەر وامگوتووە کە ریفراندۆم کارتێکە و بە مانای ئەوەیە کە رێگایەکە لە رێگاکان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد لە عێراقدا و دەشیڵێمەوە ھەر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسەی ریفراندۆم و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی نەبێت بە خائینی دادەنێم. لەگەڵ ئەوەی لێکدانەوە و بۆچوونی جیاواز ھەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە".

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "لە ھەمان چاوپێکەوتنیشدا دڵنیاییم داوە کە گەلی کورد ئامادەیی ھەیە بۆ فیداکاریی و قوربانیدان بە درێژایی مێژوو و تائێستا و بۆ داھاتووش بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی، بۆیە دڵنییاتان دەکەم ناوەرۆکی قسەکانیشم لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی AFP بە تۆمارکراویی ھەیە".


1516بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 3:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ