راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ئەو بەندکراوەی کە تەقینەوەی بەردەم قەڵای کەرکوکی ئەنجام دا لە ئیستادا ئازادکراوە


لە دوای ئەنجام دانی تەقینەوەی بەردەم قەڵای شاری کەرکوک کە بارەگایەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردبووە ئامانج  لە رێکەوتی  ٢٠٠٧/٧/١٦  کە زیاتر لە ٨٠ ھاوڵاتی شاری کەرکوک شەھید بون و١٨٥ ھاوڵاتی تریش بریندار بوون   لە دوای تیپەربوونی  تەنیا مانگێک ئاسایشی پارتی و  پۆلیسی قەواز ناحیەکان بە تۆمەتی  یارمەتی دانانی تیرۆرستان و سەرپەرشتی کردنی  گروپەکە  دکتۆرێکیان دەستگیر کرد بەناوی عەلی حسین    بە رەگەز خەڵکی حەوجیە بووە  لە کاتی دەستگیر کردنەکەی  جۆنیەتی ھێنانی بارھەڵگەرەکەی باسدەکرد لە کەناڵەکانی پارتی لە دوای بەندکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە لایەن دادگای کەرکوکەوە  سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا   بەڵام لە  دوای  تانەلێدانی لە بریارەکەی دادگا   دادگا بریاری دا بە ئازادکرنی  لە دۆسیەی تەقینەوەکەی سەر قەڵای کەرکوک ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی  دەستی کوردستان چوار کەوتووە لە سەرجاوەیەکی ھەواڵگری ناوی تەواوی تیرۆرست ’’عەلی  حسین  محمەد ملیوس ‘‘ بووە و ناوی دایکی  ’’سەبیحە ئەحمەد محمەد ‘‘ لە مەزھەبی سونەیە و  لە ساڵی ١٩٧٠ لە دایک بووە بە بریاری دادگا فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرجووە بە بریاری " ٤٧٥ / ج /٢٠١٠/٢  "رۆژی دەرکردنی سزا لە رێکەوتی  ٢٠١٠/٣/٢٤ لە لایەن ئاسایشی پاریتەوە دەستگیر کراوە و دواتر  رادەستی  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی  نەھیشتنی تاوان کراوە کە ئەوکات بەرێوەبەرەکەی " عەقید ئاراس محمەد" بووە سەر بە پارتی دیمکراتی کوردستان  بریاری  دەرکردنی  سزاکەی بە بڕگەی  ٤/ تیرۆر لە یاسای سزادراوی عێراقی بووە  دواتر  لە لایەن دادگای  باڵای عێراقەوە  بریاری دادگای کەرکوک   تانەی لێگیراوە و ھەڵوەشاوەتەوە لە دۆسیەی تەقینەوەکەی بەردەم قەڵای شاری کەرکوک ئازاد کراوە ,

 وە بەپێی  لێکۆڵینەوەکانی کوردستان چوار    ئەنجامی داوە لە ئیستا دا خێزانی  گەورە تیرۆرست  عەلی حسین  لە گەڕەکی رەحیم ئاوە  دادەنیشن و لە ناوجەی  حەویجەوە ئاوارەی شاری کەرکوک بونە و ئیستا لە گەرەکی رەحیم ئاوان , عەلی حسین محمەد پیشەی  یاریدەدەری پزیشکی بووە لە نەخۆشخانەی حەویجەی شاری کەرکوک  وە لە  دوای سزادانی بە لەسێدارەدانی رەوانەی گرتوخانەی  سوسێی فیدراڵی کراوە بۆ تەواوکردنی سزاکەی بەڵام لە دوای دەرجوونی بریاری ئازادکردنی رەوانەی گرتوخانەی شاری کەرکوک کراوەتەوە .




3507بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 2:48PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ