کەرکوک

گۆڕان وكۆمەڵ لەكەركوك پشتگیری ریفراندۆم دەكەن


نوێنەری گۆڕان و کۆمەڵ لە کەرکوک پشتگیری ریفراندۆم دەکەن و داوا دەکەن لە پەرلەمانی کوردستانەوە رێکارە یاساییەکان بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ (دووشەممە) لە پرێس کۆنفرانسێکدا حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک  راگەیەندراوێکیان لەسەردۆخی ئێستای کەرکوک و پرسی ریفراندۆم بڵاوکردەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا کە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانیش ئامادەبوون، نوێنەری کۆمەڵ رایگەیاند: پشتگیری ریفراندۆم دەکەن بەو مەرجەی زەمینەسازی بۆ بکرێت و ئاشتەوایی لایەنە سیاسییەکان لەبەرچاو بگیرێت، ھاوکات کاراکردنەوەی پەرلەمان مەرجی سەرەکییە.
لای خۆشیەوە نوێنەری گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد: لەگەڵ ریفراندۆمدان، بەڵام دەبێت رێکارە یاساییەکان لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە بگیرێتەبەر، ھەروەھا ناوچە دابڕێنراوەکانیش بگرێتەوە بێ جیاوازی.


1299بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 2:16PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ