کوردستان

سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵه‌بانی قسه‌كانی غالب محه‌مه‌د ره‌تده‌كاته‌وه‌


سکرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە ئەو کۆمپانیایەی ٤٢ تانکەر بەنزینی خراپی ھاوردەی سلێمانی کردبوو، بەخشرابێت.
سەمیر ھەورامی سکرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێی رادیۆی نەوا-وە وتەکانی غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و بازرگانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، ھیچ نوسراوێکی فەرمی نییە قوباد تاڵەبانی ئەو کۆمپانیایەی بەخشیبێت، کە بە بڕی ٣ ملیار دینار غەرامەکرابوو لە بەرانبەر ھاوردەکردنی ٤٢ تانکەر بەنزینی خراپ بۆ سلێمانی.
سەمیر ھەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەنزینە مەترسی بوو بۆسەر ھاووڵاتیان، ھەربۆیە قوباد تاڵەبانی سەرجەم تانکەرەکانی گەڕاندەوە ئێران.
وتیشی "بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە، لیژنەیەک پێکدەھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە، داوا لە  غالب محەمەدیش کراوە ببێتە ئەندامی لیژنەکە بۆ لێکۆڵینەوە"


801بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 2:14PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ